چه‌ند هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێژی ته‌راویحدا

چه‌ند هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێژی ته‌راویحدا
درود وسڵاوی بێ پایان بۆسه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان وه‌بۆ سه‌ر گیانی سه‌رجه‌م شوێنكه‌وتوانی هه‌تاهه‌تایه.
ئه‌مه‌ی خوارهوهكهبۆتان به‌یان ده‌كه‌م هه‌ندێك تێبینی گرنگهكهپێویستهههموو موسڵمانێك ئاگادری بێت و ئه‌وانه‌ی كه‌پێویستن جێ به‌جێ یان بكات و ئه‌وانه‌ش كه‌سه‌رچاوه‌یان له‌نه‌زانین و جههلهوهیهخۆیانی لێ به‌دوور بگرێت، بێگومان ئامۆژگاری گونجاو به‌جێ پێویستهلهسهر هه‌موو موسڵمانێك وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : الدين النصيحة ،قالوا : لمن ؟ قال : لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم ) .
هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ ئیمام و پێش نوێژهخۆشهویستهكان خوای گهورهیارمهتی ده‌ریان بێت :
له‌و تێبینی و سه‌رپێچیانه‌ی كه‌ده‌كرێت :
١ ) خێرایی و په‌له‌په‌ل له‌ئه‌نجام دانی نوێژی ته‌راویح و شه‌و نوێژی ده‌شه‌وی كۆتایی ڕه‌مه‌زان كهناسراوهبهشهوانی قه‌در ، ئهمهخێرایی و پهلهپهلهش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار یان زۆر جار كڕنوش و سوژدهكان وه‌ك خۆی ئه‌نجام نه‌درێن ،كه‌پێویست نوێژ خوێن له‌نێوانیاندا لاشه‌ی لهجوڵهبكهوێت كهپێێ ده‌وترێت ( الطمأنينة ) .
٢ ) هه‌ندێك پێش نوێژی به‌ڕێز ههیهلهڕادهبهدهر دوعا و نزاكانیان درێژده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌مایه‌ی بێ تاقه‌تی نوێژ خوێنه‌كان، ئه‌وه‌ش بزانه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : إذا أمَّ أحدكم للناس فليخفف ، فإن فيهم الضعيف والمريض والمسكين وذا الحاجة ، ومن صلى لنفسه ليطول ماشاء )
واته : هه‌ركه‌سێك لهئێوهئهگهر نوێژی كرد بۆ خه‌ڵكێك ئهوهبا نوێژه‌كه‌یان به‌ئاسانی بۆ بكات ( واته زۆر درێژی نه‌كاته‌وه) چونكهلهنێو نوێژ خوێنه‌كاندا خه‌ڵكانێكی پیر و لاواز و نه‌خۆش و كه‌م ده‌رامه‌ت و خاوه‌ن كار هه‌ن، جا هه‌ركه‌سێك نوێژیشی بۆ خۆی كرد ( واته به‌ته‌نها ) ئهوهچهندی ده‌یه‌وێت با درێژی بكاته‌وه.
ئه‌م فهرموودهیهكاتێك وتراوهكهموعازی كوڕی جه‌به‌ل نوێژی یۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌سێك كرد و نوێژه‌كه‌ی زۆر درێژ كرده‌وه، خه‌ڵكانێكیش هاتنهخزمهت پێغه‌مبه‌ر و شكاتی موعازیان كرد، ئه‌ویش پێ ی فه‌رموو ( أفتَّان أنت يا معاذ ) ئه‌ی موعاز تۆ ده‌ته‌وه‌ێت خه‌ڵكی توشی فتنه‌و بێ زاری بكه‌یت له‌نوێژه‌كانیان ، دواتر ئه‌و فه‌رمووده‌ی سه‌ره‌وه‌ی فه‌رموو بۆ گشت هاوه‌ڵان .
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت ئومه‌تی ئیسلام ئومه‌تێكی مام ناوه‌نده، وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ( وجعلناكم أمة وسطا ) .
كهواتهنابێت نوێژهبهكۆمهڵهكانمان نابێت ئهوندهپهلهپهل و خێرا ئه‌نجام بدرێت كهنهزانین چ ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارماندا ، نابێت ئه‌وه‌نده‌ش درێژ بكرێتهوهكهخهڵكی تووشی بێزاری و بێ تاقه‌تی ببن .
٣ ) هه‌ندێك ێش نوێژ وانه‌زانن كه( واجبه ) و هه‌رده‌بێت له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا قورئان خه‌تم بكرێت له‌هه‌ر سی شه‌وه‌كه‌ی ته‌راویحدا ،چونكهئهمهدهبێت هۆی په‌له‌په‌ل كردن له‌خوێندنی قورئانه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك نوێژ خوێنه‌كان نه‌توانن به‌جوانی له‌مانا و واتای قورئانهكهوورد ببنه‌وه.
٤)پێش نوێژهخۆشهویستهكان هانده‌ده‌م كه‌زۆر پێداگری بكه‌ن له‌جێ به‌جێكردنی سوننه‌ته‌كان و دوور بكهونهوهلهبدعهو خواپه‌رستیه‌ك كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى اله عليه وسلم ) ئه‌نجامی نه‌دابێت ، یۆیهسهحیح تر وایهنوێژی ته‌راویح ( ١١ ) یانزهڕكات یان ( ١٣ ) ڕكات بكرێت ، له‌جێی ( ٢١ ) و ( ٢٣ ) چونكهوهك وتمان ده‌بێت ره‌چاوی بار‌و دۆخ و باری ته‌ندروستی نوێژ خوێنه‌كان بكرێت .
٥)زۆر بهداخهوهههندێك ئیمام و پێش نوێژ ههیهكهلهگهڵ نوێژه‌كانیان كرد له‌مزگه‌وت ده‌ر ده‌چن و ئیتر ئه‌وه‌یان له‌بیر چووهتهوهكهئهوان میرات گری پێغه‌مبه‌رن( صلى الله عليه وسلم ) جا بۆیه‌ده‌بێت ئه‌مك مانگه پیرۆزهبهههل وه‌ر بگرن و كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ن لهووتاردان و ئامۆژگاری كردنی خه‌ڵكی به‌تایبه‌ت له‌نێوان بانگ و قامه‌تكردن بۆ نوێژ ، یان دوای لێبونه‌وه‌ی نوێژه‌كان، هه‌موو جارێك بابه‌تێكی كورت باس بكرێت كه‌په‌یوه‌ندی به‌ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و خهڵكهوهههبێت .
هه‌ڵوێسته‌ی دووه‌م : له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌گشتی ( خوای گهورهبیان پارێزێت )
١)هه‌ندێك گه‌نج و هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی فێری ئه‌وه‌بوون كه‌مانگی ڕه‌مه‌زان دێت هه‌ر شه‌وه‌ی لهمزگوتێك نوێژ ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كهبهدوای ئیمامهدهنگ خۆشه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و وای لێهاتوهكهئهو جۆرهكهسانهناوبانگیان دهركردوهبه( عشاق الأصوات ) ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه( صلى الله عليه وسلم ) وه‌ك ده‌فه‌رموێت : " ليصل أحدكم في المسجد الذي يليه ولا يتبع المساجد " ئه‌م فهرموودهیهطبراني ڕیوایه‌تی كردوه، واته : هه‌ركه‌س لهئێوهبا له‌و مزگهوتهنوێژهكهی بكات كه‌لێوه‌ی نزیكه، نه‌گه‌ڕێت به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كاندا .
چونكهئهمهدهبێتههۆس ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ندێك لهمزگهوتهكانمان چۆڵ بن ، یان دهبێتههۆس ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كهدهگهڕێت به‌دوای مزگه‌وتی ئیمامی ده‌نگ خۆشدا كه‌له‌سه‌ره‌تای نوێژهكهوهنهگات به( جماعه‌ت ) دا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك حه‌زی كرد هه‌موو ڕهمهزانێك تا كۆتای له‌مزگه‌وتێك كه‌حه‌زی لێیه‌تی نوێژی ته‌راویح ئه‌نجام بدات ئهوههیچی تیادا نیه ، به‌ڵام وه‌ك ووتمان وا نه‌بێت هه‌رشه‌وه‌ی له‌مزگه‌وتێك بێت به‌دوای ده‌نگ خۆشدا بگه‌ڕێت .
٢)گریان و هاواری به‌ده‌نگ له‌لایه‌ن هه‌ندێك خهڵكهوهكاتێك ئیمامی نوێژ خوێن قورئانه‌كه‌ی به‌كوڵ ده‌خوێنێت ، یان هه‌ندێك خه‌ڵكی فێر بوون زۆر له‌خویان ده‌كه‌ن له‌گریان و ده‌نگیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ڕه‌وشتی پێشینانی ئه‌م ئومهتهوهزۆر دورهلهسهروو ههمویانهوهپێغهمبهری ئازیزمان ( صلى الله عليه وسلم ) كاتێك كهدهگریا لهنوێژهكانیدا به‌هێواشی و به‌كوڵ له‌سه‌ر خۆی ده‌گریا ، چهنكهبهزۆر گریان له‌خۆ هێنان مرۆڤ ڕاده‌كێشێت بۆ ( ریـــا ) سهغڵهتكردنی خه‌ڵكانی تریش ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر خۆی وابوو كه‌خۆی بو ڕانه‌ده‌گیرا و به‌ده‌ست خۆی تهیوو ، ئینشا الله عوزری ههیههچاری نیه ، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بدات له‌و حاڵهتهدوور بكه‌وێته‌وه.
٣)هه‌ندێك خه‌ڵكی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌تایبه‌تی وا فێر بوون كهدێنهناو مزگهوتهوهنوێژهكانیان دا نابه‌ستن له‌گه‌ڵ ئیمام دا به‌ڵكو ده‌ست ده‌كه‌ن به‌گاڵته‌و گه‌پ و سوعبه‌ت كردن تا كاتێك كه‌ئیمام ده‌چێت بۆ كڕنووش بردن ئه‌وجا بهپهلهدێن له‌گه‌ڵ ئیمام دا كڕنووش ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش زۆر له‌ناو گه‌نج و لاوهكانماندا بووهبهباو ، كه‌به‌ڕاستی ئه‌م خووه كارێكی نا په‌سه‌نده‌و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته، چونكهبه به‌م كاره‌یان پاداشتێكی گه‌وره‌یان له‌ده‌ست ده‌چێت كه‌پاداشتی ( تكبیرهالاحرام ) و خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحه) یه.
٤ ) هه‌ڵگرتنی ( مصحفي قرآن ) له‌كاتی ته‌راویح و شه‌و نوێژدا ، ئه‌مه‌ش كاتێك كه‌ئیمام قورئانی زۆر ده‌خوێنێت ، هه‌ندێك نوێژ خوێنیش فێر بوون بهدهستێكیان قورئانهكهدهگرهن و سه‌یری ده‌كه‌ن و ده‌سته‌كه‌ی تریشیان له‌سه‌ر سنگیان داناوه، ئه‌م دیارده‌ش به‌زۆری له( مزگه‌وتی حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی پیرۆز ) به‌رچاو ده‌كه‌وێت ، گومانی تیادا نیه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سوننه‌ته‌كاندا یه‌ك ناگرێتهوهچونكهدهبێتههۆی جوڵهحهرهكهیهكی زۆر كهلهخشوعی نوێژهكهكهم ده‌كاته‌وه، واده‌كات له‌نوێژ خوێن كه‌چاوی له‌جێگای سوژده‌كه‌ی نه‌بێت هه‌ردوو ده‌ست دانانیش له‌سه‌ر سنگ كهیهكێكهلــهسوننهتهكان ئه‌نجام نه‌درێت .
٥ ) زۆر بهداخهوهههندێك له‌خه‌ڵكی فێری ئه‌وه‌بوون چوار ڕكات یان شه‌ش ڕكات له‌گه‌ڵ ئیمام به‌كۆمه‌ڵ ده‌كات و پاشان مزگه‌وت به‌جێ ده‌هێڵێت و جارێكی تریش ئه‌وه‌ی له‌بیر دهچێتهوهكهمانگی ڕه‌مه‌زان مانگی عباده‌ت و زیكر و لێ‌خۆش بوونی خودایهبۆ به‌نده‌كانی، نازانێت و له‌یادی چووهكهپاداشت و خێری مانگی ڕه‌مه‌زان و شه‌وانی قه‌در له‌پاداشتی هه‌شتا و سێ ساڵ و زیاتر له‌وه‌ش گه‌وره‌تره، جا برای خۆشه‌ویست بۆ چه‌ند له‌حزه‌یه‌كی كه‌می كوورت ئه‌و پاداشتهگهورهیهلهكیس خۆت مه‌ده‌و با هه‌مومان ئه‌م مانگهپیرۆزهبكهین به‌وێستگه‌ی به‌خۆدا چوونه‌وه و واز هێنانمان له‌تاوانه‌كان و بیكه‌ین به‌مانگی ته‌وبه‌و په‌شیمانی تاوه‌كو په‌روه‌ردگارمان بمان گێڕێت له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌م مانگه‌دا لێیان خۆش ده‌بێت ئین شا‌ء الله .
هه‌ڵوێسته‌ی سێهه‌م و كۆتای : چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ هه‌موو موسڵمانێك به‌پیاو ژنه‌وه.
به‌خۆم و به‌سه‌رجه‌م ئه‌و موسڵمانانهدهڵێم كه‌پابه‌ندن به‌نوێژ و ڕۆژوو ئاداب و ڕهوستهجوانهكانی ئیسلام ، با له‌م مانگهپیرۆزهدا زۆر ئاگاداری ڕۆژووهكانمان بین به‌تاڵیان نهكهینهوهبهووتهو گاڵته‌وگه‌پی قسه‌ی بێ جێ و كات به‌سه‌ر بردن، یان وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌مان لێ نه‌یه‌ت كه‌رۆژ تا ئیواره خووری ده‌ڕێسێت و دواتریش به‌ده‌ستی خۆی ڕێسه‌كه‌ی خاو بكاته‌وه، مه‌به‌ستم ئهوهیهلهو كهسانهنهبین كهلهشهو نوێژه‌كانماندا بگرین و هاوارمان بگاتهگشت خه‌ڵی ، دواتریش هه‌ر ئهچاوانهی كه‌پێ ی گریاوین خوا په‌نا بدات سه‌یری هه‌ندێك ئه‌فلامی ناڕێك ونا به‌جێ ی پێ بكه‌ین و مایه‌پووچ ده‌ربچین ، یان هه‌ر به‌و زمانه‌ی كه‌شه‌وان و كاتی ته‌راویح و شه‌و نوێژه‌كانمان زیكره‌كانی خودامان پێ ده‌كرد پاشتر بچین غه‌یبه‌ت و دوو ڕوویی و درۆ و ده‌له‌سه‌و بوهتانی پێ بكه‌ین ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و دڵانه‌ی كهبهنووری ئیمان و خشوعی نوێژه‌كان ئاوه‌دان بوه‌ته‌وه نه‌هێلێن جارێكی تر ببێتهوهبههێلانهی فڕو فێڵه‌كانی شه‌یتان و شوێنكه‌وتوانی ، وا بین جارێكی تر ڕق و كینه‌ی تیادا هه‌ڵنه‌گرین به‌رامبه‌ر هیچ موسڵمانێك، نه‌وه‌ك خوا نه‌خواست له‌م مانگهپیرۆزهدا له‌و كهسانهبین كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت : " رب صائم حظه من صيامه الجوع والعطش "ئیمامی ئه‌حمه‌د ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ڕیوایه‌ت كردوه، واته : هه‌ندێك لهڕۆژووگران هیچیان بۆ نامێنێته‌وه، ته‌نها برسیه‌تی و تینویه‌تی نه‌بێت( واته ڕۆژوه‌كانیان له‌هیچ خراپه‌یه‌ك نایان گێڕێته‌وه، بمه‌ش هیچ خێر‌و پاداشتێكیان بۆ نانوسرێت ) .
لهفهرموودهیهكی تردا كه‌ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " من لم يدع قول الزور والعمل به فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه " واته : هه‌ركه‌سێك كهڕۆژوهكهی وای لێ نه‌كات كه‌واز بهێنێت له‌گوفتاری درۆ و كار پێ كردنی ، ئهوهبا بزانێت په‌روه‌ردگار پێویستی به‌و كهسهنی یهكهخۆی بگرێتهوهلهخواردن خواردنه‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین خۆمان زرۆ به‌دوور بگرین و له‌و كهسانهنهبین كه‌كاتێك له‌ناو خه‌ڵكدان و كه‌سانی تر ده‌یان بینن گوناهـ ناكه‌ن ، به‌ڵام كاتێك كه‌سیان لێ دیار نه‌بوو قه‌ده‌غه‌كراو پاوهنهكانی خودا ده‌به‌زێنن و گوێیان پێ ناده‌ن، چونكهبهم كارهئهوهدهسهلمێت ئه‌و جۆرهكهسانهلهبهر قسه‌و تانه‌ی خه‌ڵكی گوناهـ ناكه‌ن كاتێك خه‌ڵكیان لێوه‌دیاره، له‌كاتێكدا چاودێره‌كانی په‌روه‌ردگار زۆر زیاتر و وورد بیت ترن له‌ته‌واوی خه‌ڵكی ، شاعیرێكیش له‌م بارهیهوهدهڵێت :
إذا خلوت بريبـــة في ظلمــــــة *** والنفس داعية إلى العصيان
فاستحي من نظر الإله وقل لها *** إن الذي خلق الظلام يراني
واته : كهبهتها و له‌تاریكی شه‌ودا بوویت ده‌روونی نه‌خۆشت داوای سه‌رپێچی خودای كرد شه‌رم یتگرێ له‌بینینی په‌روه‌ردگار و بڵێ به‌ده‌روونی نه‌خۆشت ئه‌و كه‌سه‌ی كهتاریكی دروست كرد وه‌ده‌م بینێت .
له‌كۆتایدا ئه‌ی خوشك و برای ئازیز با ئاگادرای خۆمان بین نیه‌ته‌كانمان بۆ خوای گهورهیهكلابكهینهوه، شوێن پێ و ڕێڕه‌وی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستان هه‌ڵبگرین لهعبادهتهكانماندا به‌تایبه‌تی له‌م مانگهپیرۆزهدا و به‌تایبه‌ت تریش له‌نوێژی ته‌راویح و شه‌و نوێژه‌كاندا، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ده‌فه‌رموێت :" من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه " ئيمامی بوخاری و موسلیم ئه‌م فه‌رمووده‌یان ڕیوایه‌ت كردوه .
واته: هه‌ركه‌سێك مانگی ڕه‌مه‌زان به‌جێ بهێنێ و باوه‌ڕی ته‌وایش پێ ی هه‌بێت و تا ته‌واویش ده‌بێت كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت له‌جێ به‌جێكردنی ، ئهوهپهروهردگار له‌گوناهه‌كانی پێشتری هه‌موو خۆش ده‌بێت .
له‌كۆتایدا داواكارم له‌په‌روه‌ردگار له‌گوناهی هه‌موو لایه‌ك خۆش ببێت ، سودی پێ گهیاندبین به‌م ههڵوێستهكردنانهی كه‌ئاماژه‌مان پێ دا ، وه‌بێ بهشیشمان نه‌كات لهئیخلاس و شوێن كه‌وتنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلى الله عليه وسلم ) .
وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله و صحبه وسلم
سبحان ربك رب العزة عما يصفون وسلام على المرسلين والحمد الله رب العالمين
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته