ئافره‌تی موسڵمان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا

وتاره‌كان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: ئافره‌تی موسڵمان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا
زمان: كوردی سوراني
نووسه‌ر: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: خوشكی به‌ڕێزم: وا مانگێكی زۆر پیرۆز به‌ریوه‌یه‌، پێویسته‌ به‌ ده‌رونێكی پڕ له‌ باوه‌ڕه‌وه‌ پێشوازی لێ بكه‌یت و هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ییت كه‌ كاری چاكه‌ی زۆر تێدا بكه‌ییت، چونكه‌ ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ فه‌زڵی زۆره‌ و نابێت مرۆڤی ژیر و دانا كه‌مته‌رخه‌می تێیدا بكات...
مێژوی زیادكردن: 2008-08-28
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/174278
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
ئافره‌تی موسڵمان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا
511 KB
: ئافره‌تی موسڵمان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا.doc
2.
ئافره‌تی موسڵمان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا
88.5 KB
: ئافره‌تی موسڵمان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا.pdf
پوخته‌یه‌كی فراوان

ئافره‌تی موسڵمان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا

 

خوشكی به‌ڕێزم: وا مانگێكی زۆر پیرۆز به‌ریوه‌یه‌، پێویسته‌ به‌ ده‌رونێكی پڕ له‌ باوه‌ڕه‌وه‌ پێشوازی لێ بكه‌یت و هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ییت كه‌ كاری چاكه‌ی زۆر تێدا بكه‌ییت، چونكه‌ ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ فه‌زڵی زۆره‌ و نابێت مرۆڤی ژیر و دانا كه‌مته‌رخه‌می تێیدا بكات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو خوله‌ك و چركه‌یه‌كی ئیستغلال بكرێت بۆ په‌رستش و به‌ندایه‌تی .

وه‌ پێویسته‌ خوشكی موسڵمان هه‌موو كاته‌كانی ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ له‌ گوێڕایڕڵی خوای گه‌وره‌ به‌كار بهێنێت، وه‌ نابێت كاری نێو ماڵ وای لێ نه‌كات نوێژه‌كانی له‌كاتی خۆییدا نه‌كات و بێ به‌شی بكات له خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و كردنی نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان. هه‌روه‌ها با ده‌رچونی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و سه‌ردانی كه‌س و كاری به‌ شه‌ودا وای لێ نه‌كات كه‌ بێ به‌شی بكات له‌ شه‌و نوێژ و دوعاو پاڕانه‌وه‌.

خۆشكی موسڵمان: جه‌نابت روناكه‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌تی و مامۆستای منداڵه‌كانتی، بۆیه‌ پێویسته‌ ببیت به‌ سه‌رمه‌شقێكی جوان رێك و پێك بۆیان، وه‌ ده‌توانیت وا له‌ منداڵه‌كانت بكه‌ییت كه‌ هه‌ست به‌ گه‌وره‌یی مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌ن و هانیان بده‌ییت بۆ رۆژوو بوون و باسی ئه‌وه‌یان بۆ بكه‌ییت كه‌ رۆژوو بوون له‌و مانگه‌ زرۆ فه‌زلی هه‌یه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:((كل عمل بن آدم له إلا الصوم فإنه لي وأنا أجزي به (( رواه البخاري ومسلم

خوشكی به‌ڕێزم: فه‌رموو له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌، به‌ هیوای ببێته‌ مایه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی چاك بۆ سوود وه‌ڕگرتن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان:

یه‌كه‌م: ئافره‌ت و خوێندنوه‌ی قورئانی پیرۆز:

بێ گومان مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی قورئانه‌، بۆیه‌ پێویسه‌ كاتێكی باشی بۆ دیاری بكه‌ییت بۆ خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌یشتن لێی.

خوشكی موسڵمانم: بزانه‌ كه‌وا پێشینی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ‌ئه‌گه‌ر مانگی ڕه‌مه‌زان بهاتایه‌ ئه‌وه‌ وازیان له‌ وه‌رگرتنی فه‌رموده‌وه‌ و زانستی شه‌رعی ده‌هێنا و خه‌ریكی قورئان خوێندن ده‌بوون...

دووه‌م: ئافره‌ت و به‌خشین:

خوشكی به‌ڕێزم: پاره‌ ببخشه‌ له‌ ڕێگای خوای گه‌وره‌، وه‌ چاوت به‌ برا و خوشكه‌ موسڵمانه‌‌ هه‌ژاره‌كانه‌و ببێت، وه‌ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مه‌به‌ری خوا‌ صلى الله عليه وسلم به‌ بیری خۆتی بهێنه‌وه كه‌ ده‌فه‌رموێت:(( ‌يا معشر النساء تصدقن فإني رأيتكن أكثر أهل النار )) رواه البخاري ومسلم.

سییه‌م: ئافره‌ت و نزا و پاڕانه‌و و دوعا كردن:

هه‌وڵ بده‌ ئه‌و دوعایانه‌ ئاماده‌ بكه‌ییت كه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ هاتوون، وه‌ بزانه‌ كه‌ رۆژووان دوعایان وه‌ڕگیراوه‌ ، بۆیه دوعا بۆ خۆت و دایك و باوكت و مێرده‌كه‌ت و منداڵه‌كانت بكه‌، وه‌ ئاگادار به‌ كه‌ دوعا له‌ منداڵه‌كانت نه‌كه‌ییت چونكه‌ دوعای دایك و باوك له‌ منداڵه‌كانیان موسته‌جابه‌.هه‌روه‌ها دوعا بۆ برا و خوشكه‌ موسڵمانه‌كانت بكه‌.

چواره‌م: ئافره‌ت و سه‌ردانی دایك و باوك و خزمان:

مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌لێكی زۆر چاكه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌رونه‌كان و پته‌و كردنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌وڵ بده‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ییت به‌ خزمه‌كانته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌لیفونه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێت نه‌كرا سه‌ردانیان بكه‌ییت، به‌ تایبه‌ت دایك و باوكت.

پێنجه‌م: ئافره‌ت و هه‌ستانه‌وه‌ بۆ شه‌و نوێژ:

هه‌وڵ بده‌ به‌ رۆژ خۆت زۆر ماندوو نه‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت هه‌ستیت له‌ شه‌ودا بۆ شه‌و نوێژ و خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و دوعا كردن ، وه‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌ بیری خۆتی بهێنه‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:((من قام رمضان إيمانًا واحتسابًا غفر له ما تقدم من ذنبه)) رواه البخاري ومسلم.

شه‌شه‌م: ئافره‌ت و نوێژ كردن له‌ مزگه‌وت:

ئه‌گه‌ر بۆت كرا نوێژی ته‌راویح له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌، به‌ڵام ده‌بێت ڕه‌چاوی مه‌رجه‌كانی ده‌رچون بكه‌ییت، وه‌ ئه‌گه‌ر بۆت نه‌كرا ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌ ماڵی خۆت نوێژه‌كان بكه‌یت، چونكه‌ ( بيوتهن خير لهن ).

حه‌وته‌م: ئافره‌ت و ئاشگه‌(مطبخ ):

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ}(الأعراف: له‌ ئایه‌تی31) ، واته‌: نابێت زیاده‌ڕه‌وی بكه‌یت له‌ ئاماده‌كردنی چێشت و جۆره‌كانی خواردن، به‌ شێوه‌یه‌ك ببێته‌مایه‌ی خه‌رج كردنی پاره‌یه‌كی زۆر و فه‌وتاندنی كات، وه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌كاتی دروست كردنی چێشت گوێ له‌ قورئانی پیرۆز بگریت.

خوشكی موسڵمان: داواكارم كه‌وا ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ی ئه‌مساڵ‌ جیاوازێكی هه‌بێت له‌ ڕه‌مه‌زانه‌كانی تر و بتوانه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ر خۆتا بهێنیت.

له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ رۆژ و شه‌و نوێژو كرده‌وه‌ چاكه‌كانمان لێ قه‌بوڵ بكات.

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

Go to the Top