مه‌ترسی نیفاق و جۆره‌كانی و سیفاتی ئه‌هله‌كه‌ی
مه‌ترسی نیفاق و جۆره‌كانی و سیفاتی ئه‌هله‌كه‌ی
الحمد لله الذي أتَمّ النعمة، وأولى المنّة،له الحمد في الأولى والآخرة، وهو السميع العليم..
والصلاة والسلام على خير الأنام، وإمام كل إمام نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين..
أما بعد:
له‌م سه‌رده‌مه ئه‌هلی نیفاق زۆر بوون و مه‌ترسیان گه‌وره‌تر بووه، وه‌چه‌نها هۆكار به‌كار دێنن بۆ دژایه‌تی كردنی موسڵمانان، وه‌له‌م بابته‌تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر مه‌ترسی نیفاق و له‌گه‌ڵ رونكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی، وه‌باسی سیفه‌تی ئه‌هله‌كه‌ی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی موسڵمانان لێیان ...
جۆره‌كانی نیفاق: بیروباوه‌ری و كرداری (اعتقادي وعملي ):
ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌باسی كردوه له‌سوره‌تی ( البقرة والنساء ) ده‌رباره‌ی سیفاتی مونافیقان هه‌مووی نیفاقی بیروباوه‌ری گه‌وره‌ن(النفاق الاعتقادي الأكبر) ، وه‌به‌م شێوه‌یه له جوله‌كه‌و گاور و بت په‌رسته‌كان بێ باوه‌ڕترن؛ بۆیه خوای گه‌وره له رۆژی دوایدا ده‌یانكاته ژێره‌وه‌ی ئاگری دۆزه‌خ.
وه‌به‌نسبه‌ت نیفاقی كرداری بریتیه‌له‌خۆڕه‌وشتی به‌و ڕه‌وشتانه‌ی كه‌ئاشكران له‌مونافیقه‌كان، له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ بوون به‌خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم و رۆژی دوایی، وه‌له‌سیفه‌تانه‌وه‌كو: درۆ ، خیانه‌ت، ته‌مبه‌ڵی كردن له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژدا به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتدا، وه‌له‌و سیفه‌تانه‌ی كه‌له‌فه‌رموده‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ردا هاتوه صلى الله عليه وسلم، كه‌ده‌فه‌رموێت: ( آية المنافق ثلاث إذا حدث كذب وإذا وعد أخلف وإذا اؤتمن خان ) ، وه‌ده‌فه‌رموێت صلى الله عليه وسلم: ( أثقل الصلاة على المنافقين صلاة العشاء وصلاة الفجر ولو يعلمون ما فيهما لأتوهما ولو حبوا ) وه‌ئایه‌ت و فه‌رموده‌ی تر زۆرن له‌و باره‌وه..بۆیه‌واجبه‌له‌سه‌ر هه‌موو ئیماندارێك كه‌وا ئاگادار بێت و خۆی بپارێزێت له‌و سیفه‌تانه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو ڕه‌شی دونیا‌و قیامه‌ت نه‌بێت.
سیفاتی ئه‌هلی نیفاق:
خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی باسی سیفاتی مونافیقانیان بۆ كردوین، وه‌ئێستاش دێینه‌سه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌ند سیفه‌تێك له‌و سیفه‌تانه:
یه‌كه‌م: سیفه‌تی درۆ ( صفة الكذب ) :
ئه‌م سیفه‌ته‌زۆر روون و ئاشكرایه‌له‌ژیانی مونافیقان، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت :{ إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ}سوره‌تی المنافقون:١ .
مونافقه‌كان ئه‌هلی درۆن، وه‌ئه‌گه‌ر موسڵمان درۆ بكات ئه‌وه‌سیفه‌تێك له‌سیفه‌ته‌كانی ئه‌هلی نیفاقی تێدایه، بۆیه‌ده‌بێت موسڵمان دوور بكه‌وێته‌وه‌له‌و سیفه‌ته.
دووه‌م: مونافقه‌كان تێكده‌ر و موفسیدن له‌سه‌ر زه‌ویدا ( أنهم مفسدون في الأرض ):
گومانیان وایه‌له‌سه‌ر چاكه‌ن، به‌ڵام نازانن كه‌ئه‌وان تیكده‌ر و ئه‌هلی فه‌سادن له‌سه‌ر زه‌وی، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ (11) أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَكِنْ لَا يَشْعُرُونَ}سوره‌تی البقرة:١١ـ١٢ .
سییه‌م: بۆچونیان وایه‌ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ئاینه‌وه‌بگرێت گومڕایه( یرون التزام الشرع من السفه ):
گومڕا لای ئه‌هلی نیفاق، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ده‌س به‌ئاین و شوێنكه‌وتووی پێغه‌مبه‌رن ، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آَمِنُوا كَمَا آَمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آَمَنَ السُّفَهَاءُ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَكِنْ لَا يَعْلَمُونَ}سوره‌تی البقرة:١٣ .
چواره‌م: گومان دروست كردن ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێك كه‌په‌یوه‌ندی به‌ئیسلامه‌وه‌هه‌یه:
وه‌كو بانگه‌واز و جیهاد و هه‌موو خێر و چاكه‌یه‌ك، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: {وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُوراً } ( سوره‌تی الأحزاب:12)، ئه‌مه‌قسه‌ی مونافیقه‌كان بوو له‌غه‌زوه‌ی ئه‌حزاب.وه‌له‌شوێنێكی تر ده‌ڵێین به‌موسڵمانان:{ إِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ غَرَّ هَؤُلاءِ دِينُهُمْ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ }( سوره‌تی الأنفال:49) ، وه‌ئیماندار ده‌زانێت كه‌له‌پاش ناخۆشی خۆشی دێت و ، وه‌سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ خۆڕاگری دایه.به‌ڵام مونافیق له‌سێبه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌ترسێت، خوای گه‌وره‌ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: { يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْهُمْ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ } ( سوره‌تی المنافقون:4) .
پێنجه‌م : سیقه‌یان به‌خوای گه‌وره‌و بڕوايان به‌به‌ڵێنه‌كاني نیه:
باشترین به‌ڵگه‌له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌غه‌زوه‌ی ئه‌حزابدا رویدا له‌لایه‌ن مونافیقه‌كانه‌وه‌كه‌گومانی خراپیان به‌خوای گه‌وره‌ده‌برد، به‌ڵام ئه‌هلی ئیمان ده‌یان ووت: { هَذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ }( سوره‌تی الأحزاب: من الآية22)، وه‌ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌چه‌ن جار‌دوباره‌ده‌بوه‌وه‌له‌مونافیقه‌كان، هه‌ر چۆن له‌غه‌زوه‌ی ته‌بوكیش رویدا ، كه‌كاتێك عوزریان ده‌هێنایه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌كه‌ن له‌و غه‌زایه‌وه‌كو عوزری گه‌رما و ترس له‌فیتنه‌ی ئافره‌تانی به‌نی ئه‌لئه‌سفه‌ر ، خوای گه‌وره‌هه‌واڵی یه‌كێك له‌وانی پێداوین و ده‌فه‌رموێت: { وَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ ائْذَنْ لِي وَلا تَفْتِنِّي أَلا فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ } ( سوره‌تی التوبة:49) .
شه‌شه‌م: ڕوپامایی ( الرياء ):
مونافیقه‌كان مه‌گه‌ر ناچار بن په‌رستش بكه‌ن ، وه‌له‌كاتی ئه‌نجامدانیدا به نادڵیه‌وه‌ده‌یكه‌ن، بۆ نمونه‌له‌كاتێك هه‌ڵده‌ستن بۆ جێبه‌جێ كردنی نوێژ ئه‌وه‌به‌ته‌مبه‌ڵێه‌وه‌ده‌یكه‌ن، چونكه‌به‌نه‌كردنی ئابوریان ده‌چێت و ئاشكرا ده‌بن له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاؤُونَ النَّاسَ وَلا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلاً } ( سوره‌تی النساء:142) .وه‌له‌نیشانه‌كانیان دوا كه‌وتنیان له‌نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتدا.
حه‌وته‌م: كاركردن بۆ له‌ت له‌ت كردنی ریزی موسڵمانان:
مونافیقه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م مه‌به‌سته‌گڵاوه‌یان ئه‌م ئسلوبانه‌به‌كار دێنن:
(أ) دژایه‌تی كردنی خه‌ڵك له‌رزق و رۆزیان: خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{هُمُ الَّذِينَ يَقُولُونَ لا تُنْفِقُوا عَلَى مَنْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ حَتَّى يَنْفَضُّوا }( سوره‌تی المنافقون: من الآية7) .
چه‌كی پاره‌یان به‌كار هێنا بۆ دژایه‌تی كردنی موسڵمانان و ڕێگرتن له‌بانگه‌وازی ڕاستی، وه‌ئه‌و نه‌فامانه‌له‌بیریان چوو كه‌هه‌رچی گه‌نجینه‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویی هه‌یه‌هه‌مووی هی خوای گه‌وره‌یه، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { وَلِلَّهِ خَزَائِنُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَفْقَهُونَ }( سوره‌تی المنافقون: من الآية7.
(ب) بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده: بۆ نمونه‌له‌روداوی ئیفك( حادثة الافك) كه‌سه‌ری مونافیقه‌كان عبدالله كوری ئوبه‌ی كوری سه‌لول، ویستی شه‌ره‌فی پێغه‌مبه‌ر له‌كه‌دار بكات و گومان بخاته‌به‌رنامه‌كه‌ی، خوای گه‌وره‌ئه‌م ئایته‌ی دابه‌زان: {إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْأِفْكِ عُصْبَةٌ مِنْكُمْ }( سوره‌تی النور: من الآية11) .
(ت) بانگه‌واز كردن له‌نێو خه‌ڵكیدا به‌بانگه‌وازی نه‌فامی: مونافیقه‌كان هه‌رده‌م بانگێشه‌بۆ ده‌مارگیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كه‌ن كه‌ئیسلام هاتوه‌بۆ دژایه‌تی كردنی.
هه‌شته‌م: گاڵته‌كردن به‌ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ت (السخرية والاستهزاء بأحكام الشريعة ) :
بۆ نمونه‌ئه‌وه‌ی رویدا له‌غه‌زوه‌ی ته‌بوك ، كه‌ده‌ستیان كرده‌گاڵته‌كردن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌ره‌چون بۆ جیهاد، وه‌گاڵته‌یان ده‌كرد به‌و روبه‌روبونه‌وه‌ی كه موسڵمانان به‌رامبه‌ر رومه‌كان بوون، خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: { قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ }( سوره‌تی التوبة: من الآية65).
نویه‌م: شاره‌زا نه‌بوون له‌ئایین ( عدم التفقه في الدين) :
مونافیقه‌كان پشت هه‌ڵده‌كه‌ن له‌ئاینی خوا و شه‌رعه‌كه‌ی، وه‌فێر نابن و كاری پێ ناكه‌ن، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَفْقَهُونَ }( سوره‌تی المنافقون: من الآية7) .
خوێنه‌ری به‌ڕێزم: ئه‌مه چه‌ند سیفاتێكی ئه‌هلی نیفاق بوو، دیاره سیفاتی تریان زۆر زۆره، ئه‌وه‌نده‌ی له تواناماندا بووه باسمان كرد بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست...
له كۆتاییدا پێم خۆشه به بیری خۆم و هه‌مو موسڵمانان بێنمه‌وه كه مه‌ترسی نیفاق و ئه‌هله‌كه‌ی زۆر ترسناكه له‌سه‌ر هه‌موو تاك و كۆمه‌ڵ و ئوممه‌تی ئیسلامی، بۆیه ده‌بێت ئێمه وه‌كو تاك خۆمانی لێ بپارێزێن... وه وه‌كو كومه‌ڵگه‌ی ئیسلامیش خۆیانی لێ بپارێزن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌هلی نیفاق وه‌كو فه‌یرۆس وان ئیشیان له ناوخۆیه به‌به‌رده‌وامی... زۆر ممكنه مرۆڤی موسڵمان سیفاتی ئه‌هلی نیفاقی تێدا بێت به خۆی نه‌زانێت...هه‌روه‌ها زۆر ممكنه ئه‌هلی نیفاق له نێو لایه‌نه ئیسلامیه‌كاندا كاری خۆیان بكه‌ن... وه زۆر ممكنه له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه كاری خۆیان بكه‌ن... بۆیه چه‌نێك ئاگاداری سیفاته‌كانیان بین و خۆمانیان لێ بپارێزین هێشتا كه‌مه...
داواكارم له‌خوای گه‌وره هه‌موو موسڵمانێك بپارێزێت له‌و سیفاتانه‌و دورمان كاته‌وه له‌ڕێگه‌ی گومڕایی و كوفر و زه‌نده‌قه.
وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
سه‌رچاوه:
٭ كتێبی ( من صفات أهل النفاق للعلم والحذر ) به‌پێنوسی: موحه‌مه‌د سرار ئه‌لیامی.
٭ ماڵپه‌ڕی ئیبنو بازـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ www.binbaz.org.sa/display.asp?f=toh00018