เป้าหมายของการแต่งงานในอิสลาม
ئامانجه‌كانی ژن هێنان ( زه‌واج ) له ئیسلامدا
گه‌نج له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا كاتێك بیر له ژن هێنان ده‌كاته‌وه پێشه‌كی بیر له‌چۆنیه‌تی كۆبونه‌وه و تێركردنی ئاره‌زوه‌كانی ده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانی، بێ گومان ئه‌م كاره عه‌یب و تاوان نیه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ژن هێنان ته‌نها ئه‌و مه‌به‌سته نیه، به‌ڵكو ژن هێنان له ئیسلامدا مانای گه‌وره تری هه‌یه، وه ده‌توانین بڵێین ده‌زگایه‌كه بۆ پێكهێنانی خێزان، كه ده‌بێته سهرهتاێك بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان بێت له‌م بابه‌ته بریتیه له‌رونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئامانجه‌كانی ژن هێنان ( زه‌واج ) له ئیسلامدا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هانده‌رێك بۆ خوشك و برایانمان كه په‌له بكه‌ن له دروستكردنی خێزانی به‌خته‌وه‌ر.
یه‌كه‌م: گوێڕایه‌ڵی كردنی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم :
خوای گه‌وره زه‌واجی داناوه‌و كردویه‌تیه نه‌ریتیك له نه‌ریتیه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ره‌وای كردوه بۆ به‌نده‌كانی، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا بانگه‌وازی بۆ كردوه به‌سوننه‌تی ووتن و كرداری.، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلاثَ وَرُبَاعَ)(النساء: من الآية3) واته: ماره‌بكه‌ن له‌و ئافره‌تانه‌ی حه‌ڵاڵن بۆتان ، دوو دوو یا سیان سیان یا چوار چوار ، وه ده‌فه‌رموێ : ( وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَى مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ) (النور:32) واته: ژن ماره‌ببڕن بۆ پیاوانی بێ ژن و ژنانی بێ مێریش بده‌ن به‌شوو ( مێرد ). .. ، وه‌ده‌فه‌رموێ: ( وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ مِنْكُمْ طَوْلاً أَنْ يَنْكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ فَمِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ)(النساء: من الآية25)، واته: ئه‌وه‌ی له ئێوه نه‌یتوانی له‌به‌ر هه‌ژاری ئافره‌تانی ئازادی ئیماندار ماره‌بكات ، ئه‌وه با له‌وانه ماره بكات كه بوونه‌ته موڵكتان لهكهنیزهكه ئیماندارهكانتان.
وه‌له سوننه‌ته كرداریه‌كانی ، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ژنی هێناوه‌و خێزانی دروست كردوه‌و منداڵی بووه، وه‌پاره‌ی سه‌رف كردوه بۆ ماڵ و منداڵی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بزانێت چۆن ده‌بنه باوك و مێرد به‌سه‌ر خێزان و منداڵه‌كانیان.
وه له سوننه‌تی قهولیدا ، حه‌دیسی ابن مسعود ـ خوا لێی رازی بێت ـ فه‌رمووی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموی : [ يا معشر الشباب، من استطاع الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم، فإنه له وجاء ]. متفق علیه
واته: ئه‌ی گه‌نجه‌كان ئه‌وه‌ی توانای ژن هێنانی هه‌یه با ژن بهێنێت، چونكه ده‌بێته مایه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه له تاوان، وه‌ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی با به‌رۆژو بێت چونكه شه‌هوه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه.
وهلهسهحیحی بخاری هاتووه : [ إذا خطب إليكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه، إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد عريض ]
واته: ئه‌وه‌ی هاته داخوازی كچه‌كه‌تان و دڵنیا بوون له ئاین و ره‌وشتی ئه‌وه ماره‌ی لێ بكه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن ده‌بێته مایه‌ی فیتنه له‌سه‌ر زه‌وی و به‌دره‌وشتی بڵاو ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: جێبه‌جێكردنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر و سوننه‌تی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام:
ژن هێنان یه‌كێكه له سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام ، خوای گهورهدهفهرموێت: ( وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلاً مِنْ قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجاً وَذُرِّيَّةً )(الرعد: من الآية38)
ئيمامی قرطبي ده‌رباره‌ی ته‌فسيری ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رموێت: ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هاندان بۆ ژن هێنان و دوور كه‌وتنه‌وه له بێ ژنی ، چونكه ئه‌مه سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رانه علیهم الصلاة والسلام ، وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : [ أما والله إني لأخشاكم لله وأتقاكم له، لكني أصوم وأفطر، وأصلي وأرقد، وأتزوج النساء، فمن رغب عن سنتي فليس مني] متفق عليه.واته: سوێند به الله من له هه‌مووتان زیاتر له‌خوا ئه‌ترسم ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به رۆژو ده‌بم و بهرۆژوش نابم ، وه نوێژ ده‌كه‌م و پاڵیش ده‌كه‌وم ، وه ژنیش ده‌هێنم ، ئه‌وه‌ی له‌سوننه‌تی من لادات ئه‌وه له من نیه.
سییه‌م: پاراستنی ده‌روون و تێركردنی ئاره‌زوو :
خوای گه‌وره غهریزهێكی دروست كردوه له مرۆڤدا زۆر زه‌حمه‌ته ڕاكردن لێی، بۆیه ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگه چاره‌ی داناوه بۆ تێركردنی ئه‌و ئاره‌زوه، ئه‌ویش بریتیه له ژن هێنان به‌حه‌ڵاڵی، بێ گومان زه‌واج تاكه ڕێگایه به‌رامبه‌ر ئه‌و ئارهزوانهبگرێت، بۆیه خوای گه‌وره ژنی وه‌ك ماڵێك ( سكن ) وا لێكردوه بۆ پێاوه‌كه‌ی، هه‌روه‌هاش پێاوی وا لێ كردوه بۆ ژنه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی تێر له‌یه‌كتر بخۆن، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیایه‌وه ده‌بێته مایه‌ی خۆ پاراستن له هه‌موو تاوانێك.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: [ يا معشر الشباب، من استطاع الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم، فإنه له وجاء].متفق عليه.
چواره‌م: زیاد كردنی ژماره‌ی موسڵمان :
لهسوننهنی ئه‌بی داود و نه‌سائی و سه‌حیحی ته‌رغیب هتهرهیب لهمعقل بن یسار فه‌رموی: [جا‌ء رجل إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال يا رسول الله إني أصبت امرأة ذات حسب ومنصب ومال إلا أنها لا تلد أفأتزوجها ؟ فنهاه، ثم أتاه الثانية فقال له مثل ذلك، ثم أتاه الثالثة، فقال له: تزوجوا الودود الولود فإني مكاثر بكم الأمم ] ،واته: [ پیاوێك هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا، ووتی: یارسول الله من ژنێكی خانةوادةي خاوه‌ن پله و پاره‌م دۆزیهتهوهبهڵام منداڵی نابێت ئایهمارهی بكه‌م؟ پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌هی لێ كرد ماره‌ی بكات ... پاشان فه‌رموی: ماره‌ی ئه‌و ژنه بكه‌ن كه‌وا منداڵی ده‌بێت، چونكه من پێم خۆشه زورترین ئومه‌ت بم له‌ژماره‌ی شوێنكه‌وتوانیدا.
پێنجه‌م: به‌ده‌سهێنانی منداڵی چاك بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌و به‌ندایه‌تی خوای گهورهبكهن:
ئیمام بخاری - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت - ده‌فه‌رموێت لهسهحیحهكهید : باب مَنْ طَلَبَ الْوَلَدَ لِلْجِهَادِ".. وذكر حديث أبي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: [قَالَ سُلَيْمَانُ بْنُ دَاوُدَ عَلَيْهِمَا السَّلام لأَطُوفَنَّ اللَّيْلَةَ عَلَى مِائَةِ امْرَأَةٍ أَوْ تِسْعٍ وَتِسْعِينَ كُلُّهُنَّ يَأْتِي بِفَارِسٍ يُجَاهِدُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَقَالَ لَهُ صَاحِبُهُ قل إِنْ شَاءَ اللَّهُ، فَلَمْ يَقُلْ إِنْ شَاءَ اللَّهُ، فَلَمْ يَحْمِلْ مِنْهُنَّ إلا امْرَأَةٌ وَاحِدَةٌ جَاءَتْ بِشِقِّ رَجُلٍ.. وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَوْ قَالَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ لَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فُرْسَانًا أَجْمَعُونَ ]
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: [ سوله‌یمان كوری داود علیهما السلام فه‌رموی ئه‌م شه‌و ده‌چمه لای سه‌د ژن یان نهوهتو نۆ ژن - دیاره هه‌مووی ژنی خۆی بووه- هه‌رهه‌مویان سوارێك بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی جیهاد بكه‌ن له‌پێناو خوای گه‌وره، براده‌رێكی پێی ووت بڵێ إِنْ شَاءَ اللَّهُ، به‌ڵام نه‌یووت، بۆیه ته‌نها یه‌كێك له ژنه‌كانی منداڵی بوو ئه‌ویش نیوهپێاو بوو، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بیوتایه إِنْ شَاءَ اللَّهُ ئه‌وه هه‌مویان منداڵیان ده‌بوو و جیهادیان ده‌كرد له‌پێناو خوادا.
ئیمامی ابن حجر العسقلاني فه‌رموی:وته‌كه‌ی: (بَاب مِنْ طَلَبَ الْوَلَد لِلْجِهَادِ):واته: ئه‌وه‌ی له كاتی جوود بونه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ( جیماع بكات ) نیازی ئه‌وه بێت منداڵێكی ببێت بۆ ئه‌وه‌ی جیهاد بكات له پێناوی خوای گه‌وره‌ن ئه‌وه ئه‌جر و پاداشتی بۆ ده‌نوسرێت ئه‌گه‌ر چی خوای گه‌وره‌ش پێی نه‌به‌خشێت.
شه‌شه‌م: پاراستنی كۆمه‌ڵگه له شوێنه‌واری ڕوخێنه‌ر به هۆی واز هێنان له زه‌واج :
واز هێنان له‌زه‌واج ده‌بێته‌مایه‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی زینا و به‌د ڕه‌وشتی له‌نێو خه‌ڵكیدا، وه‌بێ گومان ئه‌مه‌ش شوێنه‌وارێكی ڕوخێنه‌ری ده‌بێته سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی باردۆخی ئێستای دونیا بده‌ین - به‌تایبه‌ت له‌ژێر سایه‌ی دیموكراتیدا - به‌چاوی خۆمان ده‌بینین كه‌وا :
- چۆن به‌د ڕه‌وشتی بڵاو بوه‌ته‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ...
- چۆن شوینی تایبه‌ت دانراوه بۆ كاری سیكسی و خراپه‌كاری - خوا په‌نامان بدات - ...
- چۆن گروپی خراپ په‌یدا بووه بۆ بازرگانی كردن به‌له‌ش فرۆشتنی ئافره‌تانه‌وه...
ئه‌مه و زیاتریش هه‌مووی به هۆی وازهێنانه له زه‌واج و دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی واز له‌زه‌واج نه‌هێنن و كار ئاسانی بكرێت له‌لایه‌ن دایكان و باوكانه‌وه بۆ ڕۆڵه‌كانیان تا بتوانن خێزان دروست بكه‌ن .
له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گه‌وره یارمه‌تی هه‌موو لایه‌ك بدات بۆ دروست كردنی خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر له‌ژێر سێبه‌ری ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
وصلى الله وسلم على نبينا وقائدنا وقدوتنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين