আল্লাহর সাথে মুসলমানের আদব
ئادابی موسڵمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على عبده ورسوله محمد وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين أما بعد:
ده‌توانین ئادابی موسڵمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا له‌م چه‌ند خاڵه‌دا باس بكه‌ین:-
1) په‌یدا نه‌كردنی شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره: عدم الإشراك بالله :
مرۆڤی موسڵمان به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره ده‌كات و شه‌ریكی بۆ بریار نادات، چونكه ته‌نها خوای گه‌وره به‌ڕاستی شایه‌نی په‌رستن و به‌ندایه‌تی كردنه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : {واعبدوا الله ولا تشركوا به شيئًا} النساء: 36 .
2) خۆیه‌كلاكردنه‌وه له به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره:إخلاص العبادة لله تعالى :
خۆیه‌كلاكردنه‌وه لهبهندایهتیدا مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه بۆ وهرگڕتنی كاره‌كان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {فمن كان يرجو لقا‌ء ربه فليعمل عملاً صالحًا ولا يشرك بعبادة ربه أحدًا } الكهف: 110 .
3) سوپاس كردنی خوای گه‌وره: شكر الله تعالى :
به‌رده‌وام بیركردنه‌وه له‌و نیعمه‌ت و به‌خششانه‌ی كه‌پێی به‌خشیوین و پاشان سوپاس و ستایش كردنی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ت و به‌خششانه، ههڵبهتهمرۆڤ هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی كه دڵوپه ئاوێكه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته خوای گه‌وره، فه‌زڵ و به‌خششی خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، جا بۆیه پێویسته له‌سه‌ر به‌نده‌ی موسڵمان هه‌میشه یادو شوكرانه‌ی خوای گه‌وره بكات و خۆی به‌دوور بگرێت لهكوفری نیعمه‌ت و ناشوكری، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: { واشكُروا لي ولا تَكفُرون } ( البقرة: 152 )،واته: " سوپاس و شوكرانهم بكه‌ن و - بهلهبیربردنهوه- نا سوپاسیم مه‌كه‌ن "، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: { وما بكم من نعمة فمن الله } النحل: ٥٣ ،وه ده‌فه‌رموێت: { وإن تَعُدُوا نِعمَةَ الله لا تُحصُوها } النحل: 18 .
4) خۆش ویستنی خوای گه‌وره: محبة الله تعالى :
پێویسته موسوڵمان خوای گه‌وره‌ی له‌هه‌موو كه‌س زیاتر خۆش بوێت،جا خۆش ویستنی خوا به‌وه ده‌بێت كه فه‌رمانه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ین و دوور كه‌وینه‌وه له‌سه‌رپێچی كردنی، جا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ڵێت خوام خۆش ده‌وێت و له‌هه‌مان كاتدا له‌فه‌رمانه‌كانی ده‌رده‌چێت و بێ ئه‌مری ده‌كات ئهوهدرۆ ده‌كات و ڕاست ناكات، خوای گهورهدهفهرموێت : { والذين آمنوا أشد حبًّا لله} البقرة: 165 ، واته: ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوهزۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت.
5) پشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره: التوكل على الله :
مرۆڤی موسڵمان پشت به‌خوای گه‌وره ده‌به‌ستێت له‌هه‌موو ئیش‌و كاره‌كانیدا ، خوا گهورهدهفهموێت:{وتوكل على الحي الذي لا يموت} [الفرقان: 58] واته: پشت ببهستهبهخوای زیندوو، كهزاتێكه هه‌رگیز نامرێت، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {ومن يتوكل على الله فهو حسبه إن الله بالغ أمره قد جعل الله لكل شي‌ء قدرًا } الطلاق:3،واته: هه‌ركه‌سێ پشت به‌خوا ببه‌ستێ ، ئه‌وه خوا به‌سێتی، چونكه به‌ڕاستی خوا كار‌و فه‌رمانی خۆی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ، وهپێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: (لو أنكم توكَّلون على الله حق توكَّله، لرُزِقْتُم كما يُرْزَق الطير تغدو خِمَاصًا (جائعة) وتعود بطانًا ( شَبْعَى )) الراوي: عمر بن الخطاب - خلاصة الدرجة: حسن صحيح لا نعرفه إلا من هذا الوجه - المحدث: الترمذي - المصدر: سنن الترمذي - الصفحة أو الرقم : 2344 .
6) نه‌شكاندنی سنووری خوای گه‌وره: عدم تجاوز حدود الله تعالى :
پێویسته موسڵمان خۆی بپارێزێت له شكاندنی سنوری خوای گهورهچونكه بێ ئه‌ده‌بییه موسڵمان سنوری خوا بشكێنێت جا سنورشكاندنیش به‌وه‌ده‌بێت كه‌شتێك له‌و شتانه‌ی كه‌خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردووه ئه‌نجام بدرێت، پیغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( إنَّ اللهَ يُغارُ وغيرةُ الله أن يأتيَ المؤمنُ ما حرَّم الله)) رواهالبخاری ومسلم.
7 ) چاودێری خوای گه‌وره: مراقبة الله :
پێویسته موسوڵمان دڵنیا بێت و بزانێت كه خوای گه‌وره چاودێره به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌و هیچ شتێكی لێ وون نابێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت:{ وَمَا تَكونُ في شأنٍ وما تَتلُوا مِنهُ من قُرءَانٍ ولا تَعمَلونَ مِن عَملٍ إلا كنّا عَلَيكُم شُهوداً إذ تُفيضُونَ فيهِ وما يَعزبُ عن رَبِّكَ من مِثقالَ ذَرةٍ في الأرضِ ولا في السَّماءِ ولا أصغَرَ من ذلكَ ولا أكبَرَ إلاّ في كِتابٍ مُبين } (يونس:61). واته:(له‌هیچ حاڵ و ئهندێشهیهكدا نین و هیچ به‌شێ له قورئان ناخوێننه‌وه‌و هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن مه‌گه‌ر ئێمهبهسهر تانه‌وه چاودێرین له‌و كاته‌ی كهدهچنهنێوی "نێو ئه‌و كاره"، وه‌هیچ شتێ له‌زه‌وی و ئاسمان دا له‌په‌روه‌ردگارت وون نابێت به‌ندازه‌ی تۆزقاڵێك نه‌بچووكتر له‌و نه‌گه‌وره‌تر لهوهمهگهر هه‌موو ئهوانهلهكتێبی ئاشكرا كه‌ره‌وه‌دا) - مه‌به‌ست (لوح المحفوظ)ه - هه‌یه‌و نووسراوه) كه‌واته زۆر بێ ئه‌ده‌بیه‌كه موسوڵمان له‌شوێنێكی چۆڵدا بێت و تاوان بكات و بڵێت كه‌س ئاگای لێنی یه)، وهپێغهمبهری خواش - صلى الله عليه وسلم - پرسیاریان لێ كرد ده‌رباره‌ی ئیحسان ، فه‌رموی: ( أن تعبد الله كأنك تراه، فإن لم تكن تراه فإنه يراك ) متفق عليه .
8) ئومێد نه‌بوون له به‌زه‌یی خوای گه‌وره : عدم اليأس من رحمة الله تعالى :
ئومێد بوون به‌خوای گه‌وره و قوتار نه‌بوون له‌سۆز و به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خوای گه‌وره هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: {لاتَقنَطُوا مِن رَحمَةِ الله} الزمر:53، واته: (له‌میهره‌بانی و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌بێ هیوا مه‌بن). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {اللهُ لَطيفُ بِعبادِه}شورى:١٩، واته: ( خوای گهورهسهبارهت به‌به‌نده‌كانی خۆی لوتفی هه‌یه).
وصلى الله وسلم على نبينا وقدوتنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
سه‌رچاوه‌كان:
1- پوخته‌ی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز،مه‌لا محمد مه‌لا صالح، چاپی سییه‌م ٢٠٠٧م.
2- موسوعة الآداب الإسلامية، عبد العزيز فتحي السيد ندا، دار طيبة للنشر والتوزيع 1424هـ.
3- رێنومایی موسڵمانان بۆ ئادابهشهرعیهكان،سه‌ربه‌ست جه‌باری،چاپی یه‌كه‌م ١٤٢٠هـ.