ئایا دروسته‌ ئافره‌ت داوای شوكردن بكات

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: ئایا دروسته‌ ئافره‌ت داوای شوكردن بكات
زمان: كوردی سوراني
موفتی: لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕان: مامۆستا كه‌مال موحه‌مه‌د ئه‌بو به‌كر
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له‌ وڵاتی سعودیه‌ ده‌رباره‌ی حوكمی ئافره‌ت داوای شوكردن بكات.
مێژوی زیادكردن: 2008-07-10
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/161851
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
ئایا دروسته‌ ئافره‌ت داوای شوكردن بكات
174.9 KB
: ئایا دروسته‌ ئافره‌ت داوای شوكردن بكات.pdf
2.
ئایا دروسته‌ ئافره‌ت داوای شوكردن بكات
387.5 KB
: ئایا دروسته‌ ئافره‌ت داوای شوكردن بكات.doc
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

 

ئایا دروسته‌ئافره‌ت داوای شوكردن بكات

 

 

 

پرسیاری یه‌كه‌م له‌فه‌توای ژماره‌(17930)

پرسيار : ئايا دروسته‌ئافره‌ت ناوى خۆى و وه‌سف و وشێوه‌و  ئاكاری له‌گۆفارو ڕۆژنامه‌كاندا بڵاو بكاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی ئاره‌زوی شوكردن و دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر؟

وه‌ڵام: بڵاو كردنه‌وه‌ی ئافره‌ت وه‌سف و شێوه‌و  ئاكاری خۆي له‌گۆفارو ڕۆژنامه‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی ئاره‌زوی شوكردن و دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر پێچه‌وانه‌ی شه‌رم و حه‌یایه‌و له‌گه‌ڵ ئاداب و خو ره‌وشتی به‌رز دا یه‌ك ناگرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و‌كرداره‌پێچه‌وانه‌یه‌له‌گه‌ڵ قه‌وامه‌ی وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی، له‌نیكاح دا چونكه‌له‌ئیسلامدا ‌پێویسته‌داخوازی ئافره‌ت له‌ڕێگه‌ی وه‌لی ئه‌مره‌كه‌یه‌وه‌  بێت.

 

                    ئه‌ندام              ئه‌ندام                 ئه‌ندام           جێگری سه‌رۆك            سه‌رۆك

بكر أبو زيد     عبدالعزيزآل الشيخ     صالح الفوزان     عبدالله بن غديان         عبدالعزيز بن باز

 

پرسیاری دوه‌م له‌فه‌توای ژماره‌(15130)

پرسیار: ئه‌گه‌ر كچێك ته‌مه‌نی گه‌یشته‌‌23 ساڵ وه‌هیچ كه‌سێكی گونجاو نه‌هات بۆ  داخوازی، ئایا دروسته‌وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه‌كه‌  ئاره‌زو ی شووكردن و منداڵ و ماڵ پێكه‌وه‌نانی هه‌یه‌ یه‌ئاره‌زوی تام و چێژی ئارامی و به‌خته‌وه‌ری خێزانی هه‌یه‌، وه‌داوا بكات له‌وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی كه‌هه‌وڵ بدات  بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌رێكی گونجاو؟ هه‌ر وه‌ك چۆن خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌گه‌ڕا بۆ پیاوی صاڵح بۆ (حه‌فسه‌ی)  كچی خۆی، كه‌دواتر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم- كردی به‌هاوسه‌ری خۆی، تكایه‌وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌، وه‌تكایه‌ئامۆژگاریه‌ك ئاڕاسته‌ی وه‌لی ئه‌مری ئه‌و ئافره‌تانه‌بكه‌ن كه‌تا ئێستا كه‌س نه‌هاتوه‌بۆ خوازبێنیان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێن به‌دوای هاوسه‌ری گونجاو بۆیان.

وه‌ڵام: دروسته‌ ئافره‌ت وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه‌كه‌  ئاره‌زو ی شووكردنی هه‌یه‌، وه دروسته‌‌داوا بكات له‌وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی كه‌هه‌وڵ بدات  بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌رێكی گونجاو .

وه‌دروسته‌وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ت بگه‌ڕێ بۆ پیاوی صاڵح بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دایه‌، به‌شێوه‌یه‌كی جوان و گونجاو، وه‌ڕه‌فتاری خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب-خوا لێی ڕازی بێت- كاتێ (حه‌فسه‌ی)  كچی عه‌رز كردر له‌سه‌ر ئه‌بو به‌كرو عوسمان -خوا لێیان ڕازی بێت-  پشتگیری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌‌ده‌كات .

 

       ئه‌ندام                   ئه‌ندام                جێگری سه‌رۆك               سه‌رۆك

   عبد الله بن قعود        عبدالله بن غديان      عبد الرزاق عفيفي        عبدالعزيز بن باز

 

پرسیاری یه‌كه‌م له‌فه‌توای ژماره‌(6400)

پرسيار : ئايا دروسته‌ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پیاوێكی دیندارو به‌ڕه‌وشتی به‌دڵ بوو  وه‌ئاره‌زوی كرد شوی پێ بكات داوای لێ بكات بیكات به‌هاوسه‌ری خۆی، هه‌ر وه‌ك چۆن دایكی مسوڵمانان خه‌دیجه‌داوای له‌پێغه‌مبه‌ری خوا كرد بیكا به‌هاوسه‌ری خۆی؟

 وه‌ڵام: دروسته‌ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پیاوێكی دیندارو به‌ڕه‌وشتی دۆزیه‌وه‌‌ئاره‌زوی كرد شوی پێ بكات به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو داوای لێ بكات بیكات به‌هاوسه‌ری خۆی، هه‌ر وه‌ك چۆن دایكی مسوڵمانان خه‌دیجه‌ - خوا لێی ڕازی بێت-  داوای له‌پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم-  كرد بیكا به‌هاوسه‌ری خۆی ، وه‌هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆی پێشكه‌شی پێغه‌مبه‌ری خوا كرد، كه‌له‌سوره‌ی ئه‌حزابدا باس كراوه‌، وه‌ ڕه‌فتاری خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كاتێ (حه‌فسه‌ی)  كچی عه‌رز كردر له‌سه‌ر ئه‌بو به‌كرو عوسمان -خوا لێیان ڕازی بێت- پشتگیری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌‌ده‌كات .

                                               

                                      ئه‌ندام                   ئه‌ندام              جێگری سه‌رۆك                  سه‌رۆك

 عبد الله بن قعود    عبدالله بن غديان      عبد الرزاق عفيفي           عبدالعزيز بن باز

 

 

وصلى الله وسلم على نبينا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

هه‌روه‌ها ته‌ماشا بكه‌ ( 1 )
Go to the Top