หลังจากฟิตนะฮฺฮอลแลนด์และเดนมาร์ก ใครบ้างที่กล่าวว่า เราคือผู้ช่วยเหลืออัลลอฮฺ

บทความ การ์ดของข้อมูล
หัวข้อ: หลังจากฟิตนะฮฺฮอลแลนด์และเดนมาร์ก ใครบ้างที่กล่าวว่า เราคือผู้ช่วยเหลืออัลลอฮฺ
ภาษา: กุรดี
ผู้เขียน: บัชตีวาน ศอบิร อะซีซ
คำอธิบายโดยย่อ: หลังจากฟิตนะฮฺฮอลแลนด์และเดนมาร์ก ใครบ้างที่กล่าวว่า เราคือผู้ช่วยเหลืออัลลอฮฺ
วันที่เพิ่ม: 2008-05-08
ลิงก์แบบย่อ: http://IslamHouse.com/141302
:: หัวข้อนี้ถูกจัดอยู่ในหมวดหมู่ต่อไปนี้ ::
คำแปลของการ์ดข้อมูลในภาษาต่างๆ: กุรดี - อาหรับ - เบ็งกอล
ไฟล์แนบพร้อมข้อมูล ( 2 )
1.
له‌ پاش فیتنه‌ی هوڵه‌ندا و دانیمارك كێیه ‌بڵێت: ...
474 KB
: له‌ پاش فیتنه‌ی هوڵه‌ندا و دانیمارك كێیه ‌بڵێت: ....doc
2.
له‌ پاش فیتنه‌ی هوڵه‌ندا و دانیمارك كێیه ‌بڵێت: ...
345.5 KB
: له‌ پاش فیتنه‌ی هوڵه‌ندا و دانیمارك كێیه ‌بڵێت: ....pdf
คำอธิบายโดยละเอียด

 

له‌پاش فیتنه‌ی هوڵه‌ندا و دانیمارك كێیه‌بڵێت: ( ئێمه‌ین‌پشتیوانانی خوا )

 

بێ گومان هه‌ڕ جۆره ‌دوژمنایه‌تێك ‌له‌لایه‌ن دوژمنانی ئیسلامه‌وه‌ شتێكی سه‌یر نیه، خوای گه‌وره ‌ئه‌فه‌رموێت:{ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاء مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ } آل عمران/118 .

وه‌نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت دوژمنانی ئیسلام‌ پێشه‌واو سه‌ركرده‌یان شه‌یتانه‌، خوای گه‌وره‌ش باسی هه‌ڵوێستی شه‌یتانمان بۆ ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌:{ إِنَّ اللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ وَوَعَدْتُكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ إِلَّا أَنْ دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي فَلا تَلُومُونِي وَلُومُوا أَنْفُسَكُمْ مَا أَنَا بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنْتُمْ بِمُصْرِخِيَّ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِنْ قَبْلُ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ) إبراهيم/ 22 .

وه‌ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌ی پێشوودا رویدا له وڵاتانی ئه‌وروپی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ سوكایه‌تی‌پێكردنی ‌هه‌ندێ‌ رۆژنامه‌ به‌تایبه‌تی‌ رۆژنامه‌ی دانیماركی ‌به‌كه‌سایه‌تی‌په‌یامبه‌ری‌ئیسلام و خۆشه‌ویست و پێشه‌وامان محمد ـ درودی خوای له‌سه‌ر بێت ـ ، هه‌روه‌ها ئه‌و روداوه‌ی كه‌ له‌هۆڵه‌ندا رويدا له‌لایه‌ن به‌ربرسێكی يه‌ميني سه‌هوێنی تیرۆرستی هوله‌ندي (جيرت فيلدرز) له‌فلیمێكی‌سوكایه‌تی‌ئامێزدا له‌سایتێكی‌ئینته‌رنێتی پارته‌كه‌ی له‌رۆژی پێنج شه‌مه ٢٧/٣/٢٠٠٨‌ كه‌ناوی لێ ناوه‌( فیتنه‌) له‌م فلیمه‌دا بێ رێزی‌و سوكایه‌تی‌ به‌رامبه‌ر به‌قورئانی‌پیرۆز كه‌گه‌وره‌ترین په‌یامه‌بڵاوكردوه‌ته‌وه‌‌ .

وا دياره ‌ئه‌م جۆره‌كارانه ‌دڵگڕانمان ده‌كات و رق و كینه‌مان هه‌ڵده‌سێنێت، به‌ڵام بێ گومان ئه‌مه‌ نیشانه‌ی كوتای هاتنی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّا كَفَيْنَاكَ الْمُسْتَهْزِئِينَ } الحجر/95، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت:{ إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الأَبْتَرُ } الكوثر/3

پێ ده‌چێت ‌وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌مجاره ‌ئه‌یانه‌و‌ێت دژایه‌تی موسڵمانان بكه‌ن به‌م جۆره ‌شتانه، ‌وه‌ ‌به‌شی داگیركردن و سه‌ربازیش به‌جێ بهێڵن بۆ ئه‌مریكا...

بێ گومان ‌ئه‌م ‌سوكایه‌تیه‌‌ كردنه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته ‌خانه‌ی‌ ئازادی‌ بیرو راو راده‌ربرین و دووره ‌له‌په‌یامی ‌ره‌سه‌نی‌ راگه‌یاندیش . ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ په‌ره‌سه‌ندنی‌ئیسلام و موسڵمان بوونی‌ رۆژانه‌ی ‌ده‌یان و سه‌دان كه‌س له ‌ولاَتانی‌ئه‌وروپا ئه‌و ترسه‌ی ‌لای‌ هه‌ندێ‌ خه‌ڵكی‌ ده‌مارگیر و ره‌گه‌زپه‌رست دروستكردووه‌ كه ‌ره‌نگه ‌له‌ئایینده‌دا ئه‌وروپا هاوسه‌نگی‌تێك بچێت و دیمۆگافیای ‌دانیشتوانی‌گۆڕانی‌به‌سه‌ر دابێت ، به‌لاَم گونجان و رێكبوونی‌ ئایینی‌ئیسلام له‌گه‌ڵ سروشتی‌ مرۆڤ و بوونی‌وه‌ك هۆكارو فاكته‌ری ‌ئارامی‌و خۆشبه‌ختی ‌مرۆڤ وای ‌كردووه ‌كه ‌هه‌زاران خه‌ڵك رووی ‌تێبكات و موسڵمان بوونی‌ خۆیان رابگه‌یه‌نن . دیاره‌ ئازادی‌ بیروورا ده‌ربرینیش له‌هه‌موو شوێنێكدا سنووری‌خۆی ‌هه‌یه‌و به‌ره‌هایی نییه‌، وه‌ك بینیمان له‌فه‌ره‌نسا چه‌ندین شوێنی ‌نمایشكردنی ‌فیلم و شانۆ ئاگریان تێبه‌رداو سوتێنران ، چونكه‌ سوكایه‌تی ‌به‌مه‌سیح په‌یامبه‌ر (سلاَوی‌خوای‌له‌سه‌ر بێت) كرا بوو له‌و فیلمه‌دا كه‌ نمایشكرابوو ، یاخود ده‌ویسترا نمایش بكرێ ، فه‌ره‌نساش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن (دایكی‌ئازادی‌) یه‌، ئه‌ی‌بۆچی‌بۆخۆیان رازی‌نین سنووره‌كانی‌ ئازادی ‌ببه‌زێنن ، با بۆ خه‌ڵكی‌تریش رازی‌نه‌بن . ئه‌م جۆره ‌كارانه‌ شتێكی‌تریان به‌دواوه‌نابێت جگه ‌له ‌زیادكردنی ‌رق و كینه‌و بلاَوكردنه‌وه‌ی‌كه‌راهیه‌ت و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن، وه‌ پێویسته ‌ولاَته‌ ئه‌وروپییه‌كان ئه‌وه ‌بزانن كه ‌ئیسلام و موسڵمانان له‌ولاَته‌كانیاندا بوونه‌ته‌ پێكهاته‌یه‌كی‌گه‌وره‌و نكوڵی ‌لێنه‌كراو ، بۆیه‌پێویسته‌پاراستنی ‌رێزو كه‌رامه‌تی‌ هه‌موو لاو هه‌ست و نه‌ست و شعووری ‌ملیاران كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م گۆی‌زه‌وییه‌دا.

موسڵمانانی خوشه‌ویست: ئایه‌ له‌پاش ئه‌و هه‌مووه ‌سوكایه‌تیه ‌كردنه ‌به‌ موقه‌ده‌ساتی ئیسلامیمان كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌بلێیت منم پشتیوانی ده‌كه‌م له‌ئاینه‌كه‌م‌ ... خوای گه‌وره‌ئه‌فه‌رموێت: { ياأيًّها الّذِينَ ءامَنوا كونوا أنصارَ اللهِ كما قالَ عِيسى ابنُ مَريَمَ لِلحَوارِيِّن مَن أنصَاري إلى اللهِ، قالَ الحَوارِيُّون نَحنُ أنصارُ الله...} الصف: ١٤

وه‌ئه‌گه‌ڕ ده‌ته‌‌وێت به‌ڕگری له‌ قورئانی پیرۆز و پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان بكه‌یت ، ئه‌وه‌ قورئان و سوننه‌ت بكه‌ره‌‌ به‌رنامه‌ی ژیانی خۆت و بانگه‌واز بكه ‌له‌ پێناو خوای گه‌وره‌،چونكه ‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌بێته ‌مایه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی له‌ لایه‌ك‌، وه ‌له ‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی دڵگرانی ناحه‌زانی ئیسلام.‌

له‌كۆتاییدا ئه‌م چه‌ند ئایته‌‌ت به‌بیر دێنمه‌وه ‌ئه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێزم:

{ إنَّ الّذينَ يُؤذونَ الله ورسوله لَعنهمُ الله في الدّنيا والآخرة وأعدّ لهم عذاباً مهينا }

{ لا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُم مَّا اكْتَسَبَ مِنَ الإِثْمِ وَالَّذِي تَوَلَّى كِبْرَهُ مِنْهُمْ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ} النور/11.

{ وَإِن تَصْبِرُواْ وَتَتَّقُواْ لاَ يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا } آل عمران/120 .

.

داواكارین له‌خوای گه‌وره ‌ئاینه‌كه‌ی سه‌رخات و موسڵمانانیش پبارێزێت له‌ پیلانی دوژمنان.

Go to the Top