คุณลักษณะของท่านนบีมุหัมมัดศ็อลลัลลอฮฺอะลัยฮิวะสัลลัม
كورته‌یه‌ك له وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) له قورئانی پیرۆز
خودای گه‌وره له قورئانی پیرۆز باسی له منه‌تێكی گه‌وه‌ره ده‌كات كه‌تا رۆژی دوایی قه‌رزێكه له ملی هه‌موو باوه‌ڕ دارێك، ئه‌ویش ناردنی حه‌زره‌تی (محمد) ه(دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) خوای گه‌وه‌ره ده‌فه‌رموێت": {ڵقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَڵى الْمُۆْمِنِینَ إذْ بَعَث فِیهِمْ رَسُولا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ێتْلُو عَڵیْهِمْ اێاتِهِ ۆیُزَكِّیهِمْ ۆیُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ ۆالْحِكْمَةَ ۆإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ ڵفِی ضلالٍ مُبِینٍ} [آل عمران:164 ].
هه‌روه‌ها باس له‌پله‌و پایه‌و مه‌كانه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات دروودی خودای له‌سه‌ر بێت "النَّبِیُّ أَوْڵى بِالْمُۆْمِنِینَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ۆأَزْۆاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ۆأُوْلُو الأَرْحَامِ بَعْضهُمْ أَوْڵى بِبَعْض فِی كِتَابِ اللَّهِ مِنْ الْمُۆْمِنِینَ ۆالْمُهَاجِڕینَ إِلاَّ أَنْ تَفْعَلُوا إِڵى أَوْلِێائِكُمْ مَعْرُوفًا كَانَ ذَلِكَ فِی الْكِتَابِ مَسْطورًا)) [ الأحزاب ٦ ]. هیچ كه‌سێك وهیچ شتێك وه‌ك پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌باوه‌ڕدار نزیك نیه وهشیرین تر نیه، له ئه‌نه‌س ده‌گێرنه‌وه ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت: "لا یۆمن أحدكم حتى أكون أحب إلیه من والده وولده والناس أجمعین" [متفق علیه ].
له‌م كاته‌دا ئیمامی عومه‌ر _ خوای گه‌وه‌ره لێی رازی بێت _ زۆر به‌راشكاوی قسه‌یه‌ك ده‌كات له‌به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ر ـ درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌لێت :"ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا من تۆم له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ده‌وێت له‌باوكم و كورم و خه‌ڵكان و ماڵم. پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو: ئه‌ی عومه‌ر له‌گیانی خۆت! ئیمامی عومه‌ر ووتی: تا ئێستا نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌م ئاسته!. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: عومه‌ر هێشتا ماوته!. ئێنجا دوای ده‌مێك ئیمامی عومه‌ر هاته‌وه خزمه‌تی و ووتی: ئێستا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌خۆشم خۆشه‌ویست تری. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئێستاكه عومه‌ر ته‌واو بوو !
قورئانی پیرۆز له زۆر شوێن باسی ئاكارو خوره‌وشتی پێغه‌مبه‌ری كردوه و ئێمه له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ته‌نیا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ندێك له‌م لایه‌نانه‌ی كه قورئانی پیرۆز باسی لێوه كردوه، چونكه ناتوانین هه‌موو وه‌سفه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) كه‌خودای گه‌وه‌ره لهقورئاندا باسی كردوه بیخهینهروو، چونكه ئه‌م كاره پێویستی به‌چه‌ندیین كتێب و لێكۆلینه‌وه هه‌یه. ئهلێرانه ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌روو وه‌ك :
1- كاتێك خودای گه‌وه‌ر باس له پێغه‌مبه‌ران ده‌كات به‌ناو ناویان ده‌هێنێت وه‌ك:" یا ا‌دم، یا نوح، یا ابراهیم ، یا موسى، یا عیسى، یازكریا، یا یحیى تادوایی به‌لێم له‌كاتی ناو هێنانی پێغه‌مبه‌ر به: یا ایها النبی، یا ایها الرسول، یا ایها المدثر، یا ایها المزمل ".
2- وه‌یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بۆ گشت جیهان نێردراوه خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی حه‌زره‌تی عیسى ده‌فه‌رموێت: {ۆرَسُولا إِڵى بَنِی إِسْرَائِیڵ}، وه ده‌رباره‌ی حه‌زره‌تی هود ده‌فه‌رموێ: {وإِلى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا}... تادوایی، به‌لێم سه‌باره‌ت به‌حه‌زره‌تی محمد صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: {ومَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا مُبَشِّرًا ونَذیرًا}. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رجَالِكُمْ ولكِنْ رَسُول اللَّهِ وخَاتَمَ النَّبِیِّینَ وكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَیْءٍ عَلِیمًا }.
* هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌دا هاتوه:"له‌ئه‌بی هوریره ده‌گێرنه‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی: مثلي ومثل الأنبیاء من قبلی كمثل رجل بنى بنیانا فأحسنه وكمله إلا موضع لبنة من زاویة من زوایاه فجعل الناس یطوفون به ویعجبون ویقولون هلا وضعت هذه اللبنة، قال: فأنا تلك اللبنة وأنا خاتم النبیین"{صححه الألبانی }.
هه‌روه‌ها خودای گه‌وره وه‌ك رێز لێنانێك له پێغه‌مبه‌ر په‌یمانی له‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌ر گرتوه هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر هات سه‌ری خه‌ن وپشتگیری ونهسهرهتی بده‌ن و هه‌روه‌ها خۆشیان _ واتهپێغهمبهران _ گه‌واهی ده‌رن له‌سه‌ر ئه‌م عه‌هد و په‌یمانه:{وإِذ أَخَذَ اللَّهُ مِیثاقَ النَّبِیِّینَ لَمَا ءاێَتَیْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَهٍ ثمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ ڵتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلتَنْصُرُنَّهُ قَاڵ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَڵى ذلِكُمْ إِصْڕی قَالُوا أَقْرَرْنَا قَاڵ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِینَ }.
* خودای گه‌وره خۆی ناساندنی پێغه‌مبه‌ری راگه‌یاندوه لهرابوورد و له ئێستا و ئاینده‌دا، به‌ڵگه‌شمان گه‌لێك زۆره هه‌ر له‌ژمار نایه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ستین به به‌راوردێك له‌نێوان سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) له(مكه) له‌نێوان كۆچ و ئه‌شكه‌نجه‌ی موسڵمانان و فتوحات ئه‌وان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر{ۆرَفَعْنَا ڵكَ ذكْرَكَ}.قه‌تاده ده‌ڵێت: "خودای گه‌وه‌ره یادی پێغه‌مبه‌ری له‌دونیاو رۆژی دوایی به‌رز راگرتوه، هه‌رچی وتار خوین نوێژ خوێنێك هه‌یه ده‌بێ رۆژێ پێنج جاران بڵێت: أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله".
* له‌سوره‌تی (النجم) چه‌ند وه‌سفێك ده‌خاته پاڵ حه‌زره‌تی (محمد) (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ):
1. سه‌قامگیرو دامه‌زراوی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت((مَا ضلَّ صَاحِبُكُمْ ومَا غَوى)) .
2. راست گۆیی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت ((ومَا ينْطقُ عَنِ الْهَوى)) .
3. هاورێیه‌تی ئه‌مینی نیگاه كه مه‌به‌ستی جبریله((عَلَّمَهُ شَدِیدُ الْقُۆى)) .
4. ساغ وسافی چاوه‌كانی له‌هه‌ر دیمه‌نێكی شه‌یتانی و ههڵخهلهتاوی((مَا زَاغَ الْبَصَرُ ۆمَا طغَى))
5. ساف وبێگه‌ردی سینه‌ی((أَڵمْ نَشْرَحْ ڵكَ صَدْرَكَ))
6. ره‌وشت به‌رزی ((وإِنَّكَ ڵعَڵى خُلُقٍ عَظیمٍ)) .
له كۆتاییدا داواكارین له خوای گه‌وره خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان زیاتر بكات له ناو دڵ و ده‌رونماندا.