หุก่มการเยี่ยมสุสานสำหรับสตรี
حوكمی سه‌ردانی ئافره‌تان بۆ گۆڕستان
حوكمی سه‌ردانی ئافره‌تان و كچان بۆ گۆڕستان و هه‌روه‌ها ئافره‌تی بێ‌نوێژ و له‌شگران.
زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه‌بۆ سه‌ردانی ئافره‌تان بۆ گۆڕستان، كۆمه‌ڵێكیان بڕوایان وایه(مه‌كروهه) وباشتر وایه نه‌كرێت به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بی هورهیرهلهلای ئیمام ئه‌حمه‌د، ده‌ڵێت: پیغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لعن الله زوّارات القبور) شێخ ئه‌لبانی به‌صه‌حیحی داناوه. واته: له‌عنه‌ت و نه‌فرین له‌و ئافره‌تانه‌ی زۆر له‌سنوری خۆی و زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له‌سه‌ردانی گۆڕستان (كهدهبێتهمایهی تاوان كردن) وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تان به‌گشتی دڵ ناسك و زوو هه‌ڵده‌چن و توانای به‌رگری ڕووداو و كاره‌سات ناكه‌ن، كه‌گومانی ئهوهدهبرێت ده‌ست بكهنهگریان و شین و ڕۆ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگیان و هه‌روه‌ها جل دادڕین و شتی تر. به‌ڵام ئیمام حه‌نه‌فی ڕاو بۆچونی وایهكهلهبنهڕهتدا بۆ ئافره‌تان ڕێ پێ دراوهههروهكو بۆ پیاوان ڕێ پێ دراوهكهسهردانی گۆڕستان بكه‌ن ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم): (كنت نهيتكم عن زيارة القبور فزوروها فإنها تذكر بالآخرة) مسلم ڕیوایه‌تی كردووه. واته: من پێشتر ڕێم لێتان گرتووهسهردانی گۆڕستان بكه‌ن به‌ڵام ئێستا سه‌ردانی بكه‌ن چونكهیادی دواڕۆژتان ده‌خاته‌وه . (الخیر الرملی) تێبینی ئه‌وه‌ی ههیهكهدهڵێت: گه‌ر سه‌ردانی ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌بوو كهخهم و كاره‌ساته‌كه نوێ بكه‌نه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ گریان دانێنه‌وه(مه‌به‌ستی كارهناشهرعیهكانهوهكو شین و ڕۆ و هاوار...) ئه‌وا لێره‌دا جائیز نیه‌ئه‌و سه‌ردانه، هه‌ر له‌و ڕووهشهوهفهرموودهی (لعن الله زوارات القبور) لێك بده‌ره‌وه، به‌ڵام گه‌ر لهسهردانهكهمهبهست ئه‌وه‌بوو عیبره‌ت وه‌رگرێت و وه‌كو ڕه‌حم و به‌زه‌یی و وه‌فایه‌ك بێت (بۆ مردووه‌كه) ئه‌وا ئاساییه‌و هیچی تیادا نیه.
لای شافعیش هه‌مان شته‌و ئه‌م فهرموودهیهكهڕێ ده‌دات به‌سه‌ردانی گۆڕستان وه‌كو بهڵگهیهكهبهتایبهت گه‌ر زانی خۆی دوور ئه‌گرێت له‌فیتنه‌و تاوان هه‌روه‌ك ئیمام نه‌وه‌وی له‌كتێبی (المجموع) ئاماژه‌ی پێ كردووه.
ئه‌و ڕایه‌ی كه‌ده‌ڵێت مه‌كروهـ نیه‌و ئاساییهئهمهڕای ڕاستتر و راجح ترهان شا‌ء الله به‌پێی فرموودهی (ثوبان) كه‌ده‌ڵێت: (فزوروها) كهواتهسهردانی بكه‌ن. چونكه‌لێره‌دا گوتارهكهپیاوان و ژنان ئهگرێتهوهبههۆی یه‌كسانی هه‌ردوو ڕهگهزهكهلههۆی سه‌ردانه‌كه كه‌ئه‌ویش یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی دواییه.
هه‌روه‌ها (الأثرم والحاكم) له(عبد الله بن أبي ملكية) ئهگێڕنهوهكهعائیشهڕهزای خوای له‌سه‌ر بێت ڕۆژێك له‌ناو گۆڕستانهوههاتهوهو ئه‌میش لێی پرسی: ئه‌ی دایكی ئیمانداران لهكوێوهگهڕایتهوه؟ فه‌رمووی: له‌سه‌ردانی گۆڕی براكه‌م عبدالرحمن كوڕی أبي بكر، ئه‌میش لێی پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌هی نهكردووهلهزیارهتی گۆڕ؟ عائیشه‌ش فه‌رمووی: به‌ڵێ. پاشان فه‌رمانی كرد سه‌ردانی بكرێته‌وه. ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش (العراقی و شێخ ئه‌لبانی بهصحیح ده‌ریان هێناوه) هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌یه‌كی تر ههیهئیمام مسلم ئهیگێڕێتهوهلهعائیشهكه: (عائیشهبهپێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم)ی وتووه: چی بڵێم كاتێك سه‌ردانی گۆڕستانم كرد؟ پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: قولي السلام على أهل الديار من المؤمنين والمسلمين ويرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين). واتهبڵێ: سه‌لامی خواتان لێ بێت ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچهیهلهباوهڕداران و موسڵمانان و خوای گهورهڕهحم و به‌زه‌یی بێتهوهبهو كه‌سانه‌ی مردوون و پێشكه‌وتن لیمان (ئێوه) و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی دواكه‌وتون واته(خۆمان) و زیندووهكان.
وه‌سه‌باره‌ت به‌فه‌رمووده‌ی (لعن الله زوارات القبور) هه‌روه‌كو (القرطبی) ده‌ڵێت: ئه‌و له‌عنه‌ت و نه‌فرینه‌ی له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ئاماژهپێكراوهمهبهست ئه‌و كهسانهیهكهزۆر ڕۆده‌چن و زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له‌سه‌ردانی گۆڕستان و به‌ده‌ستی خۆیان دوچاری تاوان ده‌بنه‌وه.
وه‌سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی كچان بۆ گۆڕستان هه‌مان حوكمی ئافره‌تان و به‌ساڵاچوویان ههیهبهشێوهیهكی گشتی به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی جائیزیان كردووه، وه‌هه‌روه‌ها عائیشهڕهزای خوای له‌سه‌ر بێت له‌پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم)هێشتا لهئهوپهڕێ گه‌نجێتی بووه‌و سه‌ردانی گۆڕستانی (به‌قیع)یشی ئه‌كرد. وه‌سه‌باره‌ت به‌ئافره‌تی بێ‌نوێژ و له‌شگران (جه‌نابه) هیچ حوكمیان ناگۆڕێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر و هه‌مان شت ڕێیان پێ دراوهبهپێی ئه‌وه‌ی هیچ حوكمێكی جیاواز و تایبه‌ت سهبارتیان نه‌هاتووه كهحهرامی كردبێت له‌سه‌ریان.
ئایهئافرهت بۆی ههیهسهردانی گۆڕستان بكات گه‌ر له‌كه‌سوكاری كه‌سانێك وه‌فاتی كردبێت؟
سه‌ره‌تا زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه‌له‌سه‌ر چونه‌سه‌ر قه‌بران بۆ ئافره‌تان، تیایاندا ههیهقهدهغهی كردووه‌و تیایاندا ڕێی پێ داوه.
ئه‌وانه‌ی پێیان جائیز نیهئهم فهرموودهیهئهكهنهبهڵگه: (لعن الله زائرات القبور)
ئه‌م قسه‌یه‌ش به‌م شێوازهفهرموودهنیه، به‌ڵكو ڕاستییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه: (لعن الله زوّارات القبور).
جیاوازیش له‌نێوان دوو قسه‌كه: ئه‌وه‌ی دووهه‌میان ئه‌و ئافرهتانهئهگرێتهوهكهزیادهڕهوی ده‌كه‌ن له‌سه‌ردانی گۆڕستان كهدهگاتهئهو ئه‌نجامه‌ی شین و ڕۆ به‌سه‌ر مردووه‌كه بكرێت و چه‌نده‌ها تاوانی تر بكرێت له‌و شێوه‌یه.
به‌ڵام قسه‌ی یه‌كه‌م كهفهرموودهنیهههموو ئافره‌تێك ئهگرێتهوهكهئهمهش ڕاست نیه.
ڕاستێكهشی ئهوهیهكهڕێ پێ دراوه‌و ئاساییهبۆ ئافره‌تان سه‌ردانی گۆڕستان بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی تیادا بكه‌ن، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌م به‌ڵگانه:
(أم عطية) ده‌فه‌رموێت: نهينا عن اتباع الجنائز ولم يُعزم علينا. رواه البخاري ومسلم. نه‌هیمان لێ كرا شوێین جهنازهبكهوین بۆسه‌ر گۆڕستان به‌ڵام به‌یه‌كجاری لێمان قهدهغهنهكرا.
هه‌روه‌ها ئافره‌تان به‌گشتی دهكهونهبهر ئه‌م فه‌رمووده‌ش كه‌پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاة والسلام): ده‌فه‌رموێت: (كنت نهيتكم عن زيارة القبور فزوروها). رواه الإمام مسلم. واته: پێشتر ڕێم لێتان گرتبو له‌سه‌ردانی گۆر به‌ڵام ئێستا سه‌ردانی بكه‌نه‌وه.
هه‌ر به‌م شێوهشعائیشهڕهزای خوای له‌سه‌ر بێت لێی تێگه‌یشتووه‌و وه‌ری گرتووهبۆیهڕۆژێكیان له‌ناو گۆڕستانهوههاتهدهرهوه، (ابن أبي مليكة) كاتێك بینی لێی پرسی: يا أم المؤمنين من أين أقبلت ؟ قالت: من قبر أخي عبد الرحمن بن أبي بكر ، قال : فقلت لها : أليس كان رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عن زيارة القبور ؟ قالت : نعم ، كان قد نهى ثم أمر بزيارتها . رواه الحاكم ، وصححه الألباني.
(فهرموودهكهلهسهرهوهش شی كراوهتهوهبهكوردی).
هه‌روه‌ها كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ گۆڕستانی به‌قیع و داوای لێخۆشبونی له‌خوا بۆ شه‌هیده‌كان كرد، عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا منیش چی بڵێم؟ (مه‌به‌ست چ دوعایه‌ك بخوێنم).
پێغه‌مبه‌ریش پێی فه‌رموو: بڵێ: السلام على أهل الديار من المؤمنين والمسلمين ، ويرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين ، وإنا إن شا‌ء الله بكم للاحقون . رواه مسلم.
ئه‌مه‌ش له‌كۆتایی ته‌مه‌نی پیرۆزیدا بوو.
هه‌روه‌ها كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تێپه‌ڕ بوو به‌ئافره‌تێك ئه‌گریا به‌سه‌ر كوڕێكی كهمردبوو پێی فه‌رموو: (اتقي الله واصبري) له‌خوا بترسه‌و سه‌بر و ئارام بگره. حديث متفق عليه.
بۆیه‌گه‌ر سه‌ردانی گۆڕ یان چونه‌سه‌ر گۆڕستان حه‌رام بوایهئهوا لێی قهدهغهئهكرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا ته‌نها شین و ئارام نهگرتنهكهی له‌سه‌ر گرت.
ئیمامی نه‌وه‌ویش له‌سه‌ر سه‌ردانی گۆڕ ده‌ڵێت: بهجائیز و ڕێ پێدان جمهوری زانیان واتهزۆرینهی زانایان یه‌كلایان كردۆته‌وه.
واته: زۆرینه‌ی زانایان یه‌كلایان كردۆتهوهكهڕێ پێ دراوهبۆ سه‌ردانی گۆڕستان چ ئه‌و كهسهپیاو بێت یان ئافره‌ت، هه‌روه‌كو ابن حجر ده‌فه‌رموێت.
له‌كتێبی (احكام الجنائز و بدعها) هی شێخ ئه‌لبانی زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی تیادایهلهسهر ئه‌م باسه.
لێره‌دا كه‌سانێكی تر هه‌ن هه‌ر بهحرامی داده‌نێن و ته‌نها ئه‌و فهرموودهدهكهنهبهڵگه(لعن الله زوارات القبور) وهبهلایانهوهسهیرهكهدهوترێت جائیزهسهردانی گۆڕستان بۆ ئافره‌تان و فه‌توای یه‌ك یان دوو زانای سه‌رده‌م دهكهنهبهڵگهو له‌خه‌ڵكی به‌یه‌كجاری حه‌رام ده‌كه‌ن و فه‌رمووده‌كانی تر ده‌ده‌ن به‌پشتی دیواردا، جگه‌له‌وه‌ش ده‌ڵێن بۆی نیهشوێنی جهنازهكهش بكه‌وێت بۆ سه‌ر گۆڕستان و بنێشرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی به‌ڵگه‌و ڕاستیهوهكو له‌قسه‌كه‌ی (أم عطية) هاتووه: نهينا عن اتباع الجنائز ولم يُعـزم علينا . رواه البخاري. واتهتهنها نه‌هی كراون نه‌ك بهیهكجارهیی له‌ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌كرابێت. هه‌روه‌ها ئیمام نه‌وه‌وی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی زانایان ئه‌م باسه‌یان بڕیوهتهوهكهجائیزهئیتر چ ئافره‌ت یان پیاو بۆی ههیهسهردانی گۆڕ بكات.
وه‌ته‌نانه‌ت بۆچونی ئیمام احمد ئه‌ویش ده‌ڵێت جائیزهبهكهراههتهوه. وهكهراههتهكهش ناگاتهحهرامێتی. ئهمهكۆتا ڕای مه‌زهه‌بی ئیمام ئه‌حمه‌ده.
واتهئهسڵ و بنه‌ڕه‌تی مهسهلهكهخیلافی و ڕای جیاوازی لهسهرهنهك هه‌موو زانایان كۆڕابوبێتن، هیچ كاتێكیش گشت زاناكان نه‌یان ووتوهچونهسهر گۆڕستان بۆ ئافره‌تان حه‌رامه، ئه‌گینا گه‌ر وابوایهئهو كاتهبۆمان نه‌بو له‌قسه‌ی كۆڕای زانایان ده‌ربچین.
فه‌رموده‌كه‌ی (أم عطية) به‌مانای نه‌هی دێت، نه‌هی ته‌نزیه و خۆپارێزی نه‌ك نه‌هی حه‌رامێتی هه‌روه‌كو شێخ ابن تیمیة ده‌ڵێت.
كاتێكیش دێته‌سه‌ر باسی فه‌رموده‌كه‌ی عائیشهكاتیك پرسیاری له‌پێغه‌مبه‌ر كرد كه‌چ بڵێت له‌كاتی سه‌ردانی گۆڕستان؟ لێره‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن سه‌ردانی گۆڕستان حهرامههیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان پێ نیهكهپهرچی بده‌نه‌وه. چونكهخۆ گه‌ر حه‌رام بوایهپێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) خۆی له‌جێی ئه‌وه‌ی ڕێنمایی عائیشه‌ی بكردایه‌و له‌جێی ئه‌وه‌ی فێری بكردایهچ دوعایه‌ك بخوێنێت له‌جێی ئهمانهپێی ده‌وت سهردانهكهحهرامهو له‌سه‌ری قهدهغهدهكرد.
خۆ گه‌ر دوعاكهش ته‌نها بۆكاتی تێپه‌ڕبوون بویایهبهگۆڕستان ئه‌وا لێره‌ش پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر ڕوونی ئهكردهوهبۆمان چونكههیچی لهئایینهكهلهئێمهنهشاردۆتهوهچ جای كارێكی له‌م شێوه.
له كۆتاییدا داواكارین له خوای گه‌وره له ئاینه‌كه‌ی شاره‌زامان بكات و له‌سه‌ر ڕێگه‌ی راست جێگرمان بكات.